شه‌وقی گریانێک ئه‌م درووده پڕ له ونبونه نوقمی پڕیشک ده‌کات ، پردێک له دووره‌وه خۆی به هه‌وا ده‌به‌ستێ وه‌ک لاشه‌م به زه‌یی به ڕوناکی نایه‌ته‌وه . کتێبخانه‌کانی میحنه‌ت پڕن له کتێبی نه خوێنراو ، له پێڵاوی دڕا‌و ، له چاوی نه بینراو ... ئه‌گه‌ر ترس بتکێته زه‌وه‌ی خۆریش نا ئومێد خۆی به ئاسمان ئه‌لکێنێ .
هاوڕێیهک که نابێ مانای قین بزانێ ، خانمێک که نابێ شۆخییهکهی بشارێته‌وه ، ئاسنگه‌رێک که نابێت ناسک بێت ، دیوارێک ته‌نها دیوارێکیش نابێ له‌وه دڵنیابێ که ڕۆژێک له ڕۆژان ناڕوخێ .
دڵم ئه‌شارمه‌وه ، دیمه‌نی ده‌ریا له چاوه‌کانم ئه‌ڕوێنم ... به ته‌نیا ڕێ ئه‌که‌م ، خوێنم تیا نییه ، هه‌تا ئه‌توانم مه‌ره‌که‌بی ڕق له گیانی خۆم و نووسینه‌کان ده‌رده‌هێنم و ته‌واو نابم ، زه‌مه‌ن خه‌وتووه ، له‌گه‌ڵ باوه‌شێک له شه‌هوه‌تی بیرکردنه‌وه هه‌ڵده‌ستم ...... گڕی سه‌رما له هه‌موو سوچێکی پهڕتهوازهییم به‌رده‌دا ، سه‌مای بالێی گه‌زیزه سپییه‌کان ، سوێنده ڕه‌شه‌کان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه ، هه‌یوانێک له ئاسمان تاپۆی چۆله‌که‌کانه ، کوختێک له که‌نار زه‌ریا میوانی نهورهسهکانه .... خانویه‌کی زۆر نهۆمی بێ خه‌ون شه‌ڕی ئادهمییهکانه .
گیا چاوی سه‌وزه ، ده‌ریا چاوی شینه ، {با} چاوی سوره ، خۆر چاوی تاوێک ئاڵتونیی و تاوێک پڕتهقاڵییه ، مرۆڤ چاوی نییه هه‌تا ڕه‌نگی هه‌بێت .
به‌فر ئیسفینجه ، تنۆکه‌کانی شه‌هوه‌تی شه‌رابێک هه‌ڵده‌مژێ ، خه‌و پاڵکهوتنێکی بێ دووباره‌یه، پیاسه‌یه‌کی ژیرانه‌یه بۆ خۆدزینه‌وه له ماناکان.
دڵ پڕێتی له ئێسقانی هه‌ستیار ... ئه‌وه‌نییه به خۆره‌که‌ت ده‌ڵێییت دڵمت شکاند ؟ دڵ متمانه‌ی لێ ئه‌چۆڕێ، ئاوێنه‌کانی لێده‌که‌وێ ، که خوا ئه‌جوڵێ دڵ زیاتر لێده‌دا .
ڕاچه‌نین چنینه‌وه‌ی هه‌ستانێکی ساویلکه‌ییه ، متیی له خشته ده‌با ، شیاو شیته‌ڵ ده‌کاته‌وه ، که باو نابێته دژه باو ڕاچه‌نین دێته له‌رزین .